دیمەنی پاش رووداوەکەی هۆڵی هەیسەم _ وێنە: 964
بڕیارە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه ئاشكرا ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له باره‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانیه ئاشكرا بكات، كه 72 كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیانپێكرد.
عەبدولئەمیر ئه‌لشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە بارەی راگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی حکومەتی عێراق تایبەت بە هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکەی هۆڵی هه‌یسه‌م له قەزای حەمدانیە رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه “ئه‌مڕۆ” ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
چاوەڕواندەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رابگەیەنێت.
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له حه‌مدانیه، كه زۆرینه‌یان كریستنیانن، ئاگرێك له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و به‌م هۆیه‌وه تا ئێستا به پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستیی موسڵ 104 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له 150 كه‌سیش برینداربوون.
لیوا کازم بورهان سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی رووداوەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی راگەیاندووە، خاوەنی هۆڵی هەیسەم 10 ساڵە هۆڵەکەی دروستکردووە، کەچی مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، هاوکات لەسەر زەوییەکی کشتوکاڵی هۆڵەکەی بە زێدەڕۆیی دروستکردووە.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به هۆی رووداوه‌كه‌وه 14 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هۆڵه‌كه‌ن و له رۆژانی رابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.