کۆمپانیاکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو ئاگادار دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا کۆمپانیاکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو ئاگادار دەکاتەوە لەمەودوا نابێت بڕی زیادەی چیمەنتۆ بکەنە ئۆتۆمبێلەکانەوە و ناشبێت بە ئارەزووی خۆیان فڕێی بدەن.

کێشەی بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا ئەوە بووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی چیمەنتۆکە هەڵدەگرن بەهۆی باری زیادەوە لە کاتی رۆیشتدان لێیان رژاوە و ئەگەر بارەکەشیان لە ئیشەکە زیاتر بووایە لە شوێنێک چیمەنتۆکەیان دەڕشت کە کێشەی بۆ هاتوچۆ دروست دەکرد.

باوەڕ مەحمود، لێپرسراوی کارگێڕی بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، رێنماییان داوەتە ئەو کۆمپانیایانە کە لەمەودوا دەبێت ئەو چیمەنتۆیەی زیاد دەبێت بە راوێژ لەگەڵ شارەوانی فڕێبدرێت.

وتیشی، “پیسکردنی شەقام سزاکەی 40 هەزار دینار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیە بۆ ماوەی حەوت رۆژ، ئەگەر دووبارە ببێتەوە ئەوا کەیسەکەی دەدرێت بە دادوەر”.

لە سنووری حاجیاوا، چوارقوڕنە و سەروچاوە پێنج کۆمپانیای چیمەنتۆی ئامادەکراو هەن.

ته‌پ و تۆزى كارگه‌كانى حاجیاوا كه‌ى كۆتایی دێت؟

ته‌پ و تۆزى كارگه‌كانى حاجیاوا كه‌ى كۆتایی دێت؟