دهۆك.. بەهۆی سووتانی ماڵێك منداڵێكی پێنج ساڵە گیانی لەدەستدا

عەمار عەیز + هێڤی دێوالی

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماڵێك لە دهۆك گڕی گرت و منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ گیانی لەدەستدا

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك، بە +964ـی وت؛ كاتژمێر ١١ـی نیوەڕۆی ئەمرۆ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە لەگەڕەكی حەوشكێ لە قەزای سیمێل و بەهۆیەوە منداڵێكی كچی تەمەن پێنج ساڵ گیانی لەدەستدا.

تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكات، ئاگرەكە بەهۆی شۆریتی كارەباوە روویداوە، زیانە ماددیەكان تائستا دیار نین.

گەڕەکی حەوشکێ دەکەوێتە باکوری قەزای سێمێل زیاتر لە دوو هەزار خێزان تیادا دەژین

بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی دهۆك، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا هەزارو ١٥٠ رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە پارێزگای دهۆك روویداوە