هۆکار چی بووە؟

تەقینەوەیەک لە بارەگای فەرماندەیی سپیلک بووە و بریندار هەیە

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە بارەگای فەرماندەیی سپیلک لە سنووری خەلیفان دروست بووە و سێ پێشمەرگە بریندارن.

964 پەیوەندیکرد بە نەخۆشخانەی خەلیفان، سەرچاوەیەک لەو نەخۆشخانەیە وتی، سێ پێشمەرگە بریندارن، دووانیان حاڵیان باشە و یەکێکیان گواستراوەتەوە بۆ هەولێر.

لیوا تارق سلێمان فەرماندەی سپیلک بۆ 964 وتی، “تەقینەوەی گولە هاوەنێک بووە لەکاتی پاککردنەوەی کۆگای تەقەمەنی فەرماندەیەکە بووە”.

لە کوێستانەکانی مێرگەدرێژانی گوندی زینوە مین بە شوانێ...

لە کوێستانەکانی مێرگەدرێژانی گوندی زینوە مین بە شوانێک دەقێتەوە و دەیکوژێت