کەمتر لە 1000 مەترە

داوای قیرتاوکردنی رێگای گوندی روماوێژ دەکرێت

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

25 ماڵی گوندی روماوێژ لە رێگەی 964ـەوە داوای قیرتاوکردنی رێگای گوندەکەیان دەکەن.

بە پێی قسەی دانیشتووانی گوندەکە، رێگاکەیان زۆر خراپە و لە وەرزی زستان و باراناویشدا رێڕۆیشتین پێیدا ئەستەم دەبێت.

بارزان محەمەد، هاوڵاتییەکی گوندەکەیە و بە 964ـی راگەیاند، رێگاکە ناگاتە 1000 مەتر، “هاتوچۆی زۆری بەسەرەوەیە و پێویستی بە قیرتاوکردنە”.

گوندی روماوێژ دەکەوێتە دۆڵی ئالانە بە دووریی 7 کیلۆمەتر لە قەزای خەلیفانەوە. یەکێکە لەو گوندانەی کە خاوەنی زۆرترین رەز و باخە.

964 لەسەر کێشەی ئەو گوندە قسەی لەگەڵ مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی خەلیفان بە وەکالەت کرد و وتی، “لە ئێستادا ناتوانم بەڵێنی چاککردنی رێگاکە بدەم، بەڵام لە بەرنامەماندایە بۆ داهاتوو”.

وتیشی، “ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی سنوورەکەمان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەی رێگا هەیە، لە ئێستادا رێگای سەرەکیی گوندەکان نۆژەن دەکرێنەوە لە قۆناغی داهاتوو رێگای ناو گوندەکان چاک دەکرێن”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی دەروازە لە رانیە قیرتاو دەک...

بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی دەروازە لە رانیە قیرتاو دەکرێن