گرافیك: 964+
كشتو‌كاڵى سیده‌كان : رۆژانه 100 تۆن ده‌نێردرێت
جوتیارانى برادۆست كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ته‌ماته‌یان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى سنوورى برادۆست له قه‌زاى سیده‌كان، كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌می ته‌ماته‌یان هه‌یه و كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه‌ش نه‌بوونى كۆگا و ساردخانه و گومرك له سنووره‌كه‌یان به كێشه‌ى سه‌ره‌كى جوتیاران ده‌زانێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى سیده‌كان به 964ـێ داوه، ئێستا رۆژانه لانیكه‌م 50 بارى بیكاب به‌رهه‌می ته‌ماته له سنوورى برادۆسته‌وه ده‌بردرێته عه‌لوه‌كانى سۆران و هه‌ولێر بۆ ساغكردنه‌وه، كه هه‌ر بارێكی ئه‌و پیكابانه زیاتر له دوو تۆن دەبێت.
ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 30 هه‌زار دۆنم زه‌وى له ده‌ڤه‌رى برادۆست به به‌رهه‌مى هاوینه‌ى كشتو‌كاڵى داچێندراون و زۆرترین به‌رهه‌مى ئه‌و زه‌ویانه‌ش ته‌ماته‌ن.
گونده‌كانى كه‌ژه‌ك، بۆڵێ، دێرێ، به‌رمیز و به‌ربزین له‌و گوندانه‌ى سنوورى برادۆستن، كه زۆرترین رێژه‌ى ته‌ماته‌یان لێ چێندراوه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى راگه‌یاند، كێشه‌ى به‌رده‌وامى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیانه و چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سیده‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا ئێستا چه‌ندینجار به فه‌رمى و نووسراو داواى دروستكردنى كۆگا و ساردخانه و كردنه‌وه‌ى عه‌لوه‌ى تایبه‌تیان بۆ سیده‌كان كردووه، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كردوون.
ئاشكراشی كرد “رۆژانه لانیكه‌م 100 تۆن ته‌ماته له سنوورى گونده‌كانى برادۆسته‌وه بۆ سۆران و هه‌ولێر ده‌نێردرێت و جوتیاران به نرخێكی هه‌رزانتر له بازاڕ ده‌یفرۆشن”.
روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ساردخانه و كۆگا له‌سنووره‌كه‌یان هه‌بێت به‌و شێوه‌یه به‌روبوومه‌كان هه‌رزانفرۆش ناكرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له عه‌لوه‌ى سۆران ده‌ستیكه‌وتووه، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له عه‌لوه‌كه‌یان 300 تاوه‌كو 350 دیناره، له‌كاتێكدا به‌هۆى كرێى گواستنه‌وه و كڕینى سندوقى پلاستیك، جوتیاران ئه‌و نرخه‌شیان بۆ نامێنێته‌وه.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا دەشڵێت، له برادۆست باشترین جۆرى ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێندرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كی كوێستانییه و كه‌شوهه‌واكه‌ى وایكردووه له‌رووى تام و ره‌نگه‌وه ته‌ماته‌كه‌ى باشترین بێت.