نوێترین زانیاری
“ژماره‌یه‌ك ته‌رمی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه ناناسرێنه‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی له رووداوی ئاگره‌كه‌ی هۆڵێكی ئاهه‌نگگێران له قه‌زای حه‌مدانیه گیانیان له ده‌ست دا، به خاك ده‌سپێردرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی موسڵ ده‌ڵێت، نزیكه‌ی 40 ته‌رم هه‌ن ناناسرێنه‌وه و پێویسته پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی له رووداوی ئاگره‌كه‌ی هۆڵی هه‌یسه‌م له قه‌زای حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا گیانیان له ده‌ست دا، به خاك ده‌سپێردرێن، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه به خاك سپێردران.
هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست دا، ته‌رمه‌كانیان زۆر به خراپی سووتاون و ناناسرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی موسڵ به 964ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 40 ته‌رم به شێوه‌یه‌كی زۆر سووتاون و ناناسرێنه‌وه، پێویست ده‌كات پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت.
سوودانی برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه
سوودانی سه‌ردانی حه‌مدانیه ده‌كات
ئاژانسی دهنگوباسی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی، له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له موسڵ بریندارانی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
هاوكات دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر سه‌ردانی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی كرد و به‌سه‌ری كردنه‌وه.
رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کارمەندێکی هۆڵەکەی حەمدانیە: ویستمان خەڵک ببەینە دەرەوە بەڵام بە قسەیان نەدەکردین
ده‌وترێت زیاتر له 800 كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964 بێت کە لە شایەتحاڵانی رووداوەکەی وەرگرتووە، هۆڵەکە سێ دەرگای سەرەکی هەبووە، کە لە کاتی رووداوەکە خەڵک تەنیا توانیویانە لە یەک دەرگاوە دەربچن، ئێستاش بەهۆی ئەوەی رووداوەکە کاریگەریی لەسەر دیواری هۆڵەکە هەبووە، بەرگری شارستانی هۆشداری داوە خەڵک نزیک هۆڵەکە نەبنەوە و مەترسی رووخانی هەیە.
هاوكات دوێنێ به شۆفڵ و ئامێری دیكه، كار بۆ لابردنی ئاسن و دارووپه‌ردووی رووخاوی هۆڵه‌كه كرا، چونكه به پێی زانیارییه‌كانی 964، هێشتا چاره‌نووسی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه نادیاره، یه‌كێك له‌وانه منداڵێكه، كه كه‌سوكاری له رێگه‌ی 964ـه‌وه داوای هاوكاری و سۆراغ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
14 كه‌س ده‌ستگیركراون و خاوه‌ن هۆڵه‌كه‌ش له هه‌ولێر بوو
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانیەی دەستگیر کرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له ماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنرێت، 14 تۆمەتباریش به‌هۆی کارەساتی حەمدانیەوه دەستگیر كراون.
عەبدولئەمیر شەمەریی وەزیری ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵی هه‌یسه‌م لە قەزای حه‌مدانیه راگەیاند، جەختی لەوەش کردەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا رادەگەیەنرێت و پێشكه‌شی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كرێت.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ رایگه‌یاند، خاوه‌نی هۆڵی هه‌یسه‌م له هه‌ولێر له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و راده‌ستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق كراوه.
حه‌مدانیه كوێیه؟
قەزای حەمدانیە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، ژمارەی دانیشتووانی 120 هەزار کەسە و زۆربەیان کریستیانن، لە دوای هێرشه‌كانی رێکخراوی داعش بۆ سەر قەزاکە لە ساڵی 2014، زۆربەی دانیشتووانەکەی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، به‌ڵام دواتر به‌شێكیان گه‌ڕانه‌وه.