کوردییەکەی باش نییە
لێزان دزەیی بە ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت و لەگەڵ جاکی تایتانیک کاری کردووە
+964
لێزان دزه‌یی كچه كوردێكی خه‌ڵكی هه‌ولێره، به‌ڵام له ئەوروپا نیشه‌جێیه و گۆرانی به زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت.
لێزان له كوردستان ناسراو نییه، به‌ڵام له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ناسراوه و له رادیۆكانی ئه‌وێدا گۆرانییه‌كانی په‌خش ده‌كرێن، بە تایبەتی لە ئەمریکا، چونکە پرۆدیوسەرەکانی ئەمریکیین.
لێزان به 964ی راگه‌یاند، خۆی تێكستی گۆرانییه‌كانی ده‌نووسێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاری خێرخوازی ده‌كات و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی، له‌وانه لیۆناردۆ دی كاپیرۆ به رێگه‌ی ئۆنلاین به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی پاكستان كردووه.
لێزان ئێستا به سه‌ردانێك له هه‌ولێر و ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌دات له داهاتوو به كوردی گۆرانی بڵێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كوردییه‌كه‌ی باش نییه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا