دەرمانێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا بەکاردەهێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دەرمانێکی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی خوێن بەکاردەهێنێت، کە بۆ هەشت نەخۆش لە عێراق دابین کراوە.

نەخۆشخانەکە لە لایەن ستافێکی تایبەتەوە ئەو دەرمانەیان بۆ سێ نەخۆشیان بەکارهێناوە.

بەناز موبارەک، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، دەرمانەکە زۆر نوێیە و یەکەمجارە لە عێراق و هەرێم بەکاردێت و وەزارەتی تەندروستی عێراق دابینی کردووە.

وتیشی، “ئەو دەرمانە چانسی باشتربوون دەداتە تووشبووانی شێرپەنجەی تووندی خوێن تا دواتر بتوانین چاندنی مۆخیان بۆ بکەین”.

“دەرمانەکە دەگیرێتەوە و شێوازی ئامادەکردنی و بەکارهێنان و چاودێریکردنی پێویستی بە وردبینی تەواوەتی هەیە و هیوادارین نەخۆشەکا سوودی لێببینن و ببێتە یەکێکی دیکە لە چارەسەرەکان بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە”، ئەوەش قسەی بەناز موبارەکە.

نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون

نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون