لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا

ئەمیرێکی رێکخراوی داعش دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی رێکخراوی داعشی لە کەرکوک راگەیاند.

ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکاری دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجام دراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، “لەسەر بنەمای زانیاری و هەواڵگری ورد و چاودێریی بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو  (ابو بخارى) دەستگیر کرد”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم: هەشت چەکداری داعش دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم: هەشت چەکداری داعش دەستگیرکران