کارمەندی بلیت بڕین بووە

فەرمانبەرێکی تەندروستی کۆیە چەندین ملیۆن دیناری موچەی گەڕاندەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە، لەکاتی دابەشەکردنی موچە زانیویەتی کە 20 ملیۆن دینار زیاتریان بەدەست گەیشتووە، بۆیە پارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بانک.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023، هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، ئەو فەرمانبەرە لە بنکەی تەندروستی سماقوڵی-گرتک دەوام دەکات و دوێنێ دووشەممە پارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بانکی کۆیە.

فەرمانبەرەکە ناوی حسێن عەلی تەهایە و وەک بلیت بڕ لە بنکەی تەندروستی سماقوڵی-گرتک کار دەکات.

فەرمانگەیەکی سلێمانی 200 ملیۆن دیناری زیادەی موچەی گەڕا...

فەرمانگەیەکی سلێمانی 200 ملیۆن دیناری زیادەی موچەی گەڕاندەوە

رۆژی یەکشەممە بڕی 250 ملیار وەک وەجبەی یەکەم لەو 700 ملیارەی بڕیاری لێدرابوو گەیشت، بۆ رۆژی دواتر وەجبەی دووەم گەیشت و ئێستا 500 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی موچە لە بەغداوە گەیشتووە.

هەر دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی 7ی راگەیاند و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەتە کە موچەی پێدەدرێت.

"هەرکات موچە هات قەرزەکانم بدەنەوە"