یانەی رواندز لە خولی پلە یەکی كوردستاندا مایەوە

+964
هێژا خەسرەو – هەولێر

یانەی بەختیاری لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

یانەی بەختیاری لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

یانەی رواندز لە یانەی بەختیاری بردەوە و لە ریزی یانەکانی خولی پلە یەکەکانی کوردستاندا مایەوە.

لە یاریی پاشکۆی مانەوە لە ریزی خولی پلە یەکەکانی کوردستان له‌ تۆپی پێ، هەردوو یانەی رواندز و بەختیاری لە هەولێر و لە یاریگه‌ی دووەمی فرانسۆ هەریری بەرامبەر یەکتر یارییان کرد و رواندز بە بردنەوە لە خولەکەدا مایەوە.

لە خولەکی 11 دانا عوسمان گۆڵی یەکەمی بۆ رواندز تۆمارکرد، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 70 شوانە قادر ئەنجامەکەی بۆ بەختیاری راستکردەوە، یارییەکە بەم ئەنجامە لە کاتی ئاسایی بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.

دواتر پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، لەوێدا رواندز بە ئەنجامی 4-1 براوە بوو و لە خولی پلە یەکدا مایەوە.

دانا عوسمان یاریزانی رواندز دوای بردنەوەیان لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “ئێمە لە سەرەتاوە بۆ بردنەوە یاریمان دەکرد، دەمانویست یارییەکە لە کاتی ئاساییدا یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌، بەڵام یارییەکە درێژەی کێشا و لەوێشدا و لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەخت یاوەرمان بوو و سەرکەوتوو بووین”.

رواندز لە پلەی 16ـی خولی پلە یەک بوو، بەختیاریش لە پلەی سێیەمی خولی پلە دووەکان بوو، بەم ئەنجامەش رواندز مایەوە لە خولی پلە یەک و بەختیاریش بە هەمان شێوە لە خولی پلە دووی کوردستاندا مایەوە.

خولی پلە یەکی کوردستان.. رواندز لە خاکی بردەوە

خولی پلە یەکی کوردستان.. رواندز لە خاکی بردەوە

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا