خەڵاتی کاش بۆ براوە دانراوە

کەی خولی تۆپی پێی ئەلیکترۆنی کوردستان دەستپێدەکات؟

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

بڕیارە خولی تۆپی پێی ئەلیکترۆنی کوردستان لە یاری FC24 کە ناوی پێشووتری (FIFA) بوو، لە مانگی 11ی ئەمساڵ دەستپێبکات.

تا ئێستا خولی کوردستان نۆ وەرزی لێ ئەنجام دراوە، لە ماوەی هەر ساڵێکدا دوو وەرز ئەنجام دەدرێت.

دیاری حەسەن، سەرۆکی یەکێتی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی کوردستان بە 964ـی وت، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی مانگی 11 خولی کوردستان دەستپێبکات بە بەشداری 12 یانە.

دیاری وتیشی، خەڵاتەکان بە کاشی دانراوە بۆ براوەکانی خولەکە.

یەکێتی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی کوردستان ساڵانە یاسای نوێ بۆ ئەو یانانە دەردەکات کە بەشداری خولەکە دەکەن، یەکێک لە یاساکان ئەوەیە کە نابێت هیچ یانەیەک لە شەش یاریزانی بیانی زیاتر لە پێکهاتەکەی هەبێت و دەبێت تەنیا سێ دانەیان سەرەکی بن.

964 دەزانێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشووتر رێژەی بەشداربووانی یاریزانی کورد زیادی کردووە، نەک تەنیا لە خولە ناوخۆییەکان، یاریزانانی کورد وەک پیشەگەر بەشداری لە خولە جیهانییەکانیش دەکەن.

بە فەرمی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری پاڵاوتنی جامی جی...

بە فەرمی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری پاڵاوتنی جامی جیهانی دەکات