لە بەسڕەوە هاتوون

یانەی حدوود بۆ مه‌شق و راهێنان رووى له‌ هەولێر کردووە

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

یانەی حدوودی بەشدار لە خولی نایابی عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنان رووی لە شاری هەولێر کردووە.

یانەکەی شاری بەغدا گۆڕانکاری تەواو و ریشەیی لە تیپەکەیدا کردووە و 17 یاریزان یانەکەیان جێهێشتووە، لەناویاندا سەرجەم یاریزانە پیشەگەرەکانی وەرزی رابردوو هەن و تەنیا یەک یاریزانی پیشەگەریان هێشتووەتەوە.

لە بەرامبەر رۆیشتنی ئەم یاریزانانە، یانەکە گرێبەستی لەگەڵ 17 یاریزانی نوێ واژۆ کردووە، کە پێنج یاریزانیان پیشەگەرن.

عادل نیعمە، راهێنەری یانەی حدوود، بە 964ـی وت “تیپەکەمان نوێکردووەتەوە و گۆڕانکاری تەواومان کردووە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بە پێی پێویستی تیپەکە یاریزانیان گواستووەتەوە، دەیانەوێت هەماهەنگی زیاتر لە نێوان یاریزاناندا دروست بێت.

وتیشی “ئامانجی یەکەممان ئەوەیە زۆرترین سوود لەم کەمپەمان وەربگرین، لەبەر ئەوەش هەولێرمان هەڵبژاردووە، چونکە هەموو شتێک لە هەموو رووێکەوە لەبار و گونجاوە بۆ ئێمە”.

یانه‌ى حدوود کەمپەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتەیە، مەشقەکانیش رۆژانە بەیانیان و ئێواران دەکرێن و پێنج یاری دۆستانەش بەرامبەر یانەکانی هندرێن، برایەتی، شوڕتە، نەورۆز و نەفتی جنوب ئەنجام دەدات.

نەورۆز شکستێکی تری تۆمارکرد

نەورۆز شکستێکی تری تۆمارکرد

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن