دیمه‌نێكی پڕۆژه‌كه كه فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه
19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دروستكردنى درا بوو
پڕۆژەكه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه به‌شێكی زۆرى سنووره‌كه تێرئاو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراو له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كرێته‌وه و به‌ته‌واوبوونى ئاوى خواردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته رانیه و چوارقوڕنه و حاجیاوا.
پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە دەکەوێتە سەنتەری ئیدارەکە، 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دروستكردنى دراوه، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ئابوورییه‌وه چه‌ند جارێك كاره‌كانى وه‌ستاوه، بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه زیاتر له نۆ ملیار دیناره.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ده‌ستپێكردنه‌وه به كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دووپاتكرده‌وه و به 964یشى وت “لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت”.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، وتیشی “ئێستا کاركردن له‌و پڕۆژه‌یه بەردەوامه و هەندێک کاری پێویستی ماوە کە دابین بکرێن”.