یانەی هەولێر بۆ کەمپی مەشق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت

964+

هێژا خەسرەو – هەولێر

یانەی هەولێر لە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق بەردەوامە.

بە ئەنجامدانی کەمپێکی مەشقی لە تورکیا درێژە بە ئامادەکارییەکانی دەدات.

کەمپەکە لە شاری ئالانیا دەبێت و دوو هەفتە دەخایەنێت.

لەو دوو هەفتەیەدا پێنج یاری دۆستانەی ئامادەکاری ئەنجامدەدات.

هیچ یاریزانێکی هەولێر پێکانی نییە بەڵام تا ئێستا 11 یاریزان یانەکەیان جێهێشتووە.

یانزەی تازەشی گواستوەتەوە کە پێنجیان پیشەگەرن.

ئەوانی دیکەش لە تیپی هەولێری خولی کوردستانەوە پەیوەندییان بە تیپی یەکەمەوە کردووە.