سزای لەسەرە

لە بەنداوی دەربەندیخان راوکردنی ماسی بە ریخۆڵەی مریشک قەدەغەکرا

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە بەنداوی دەربەندیخان ڕاوکردنی ماسی بە ڕیخۆڵەی مریشک قەدەغەکرا، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، زیان بە ژینگەی بەنداوەکە دەگەیەنێت.

بەشێک لە راوچیانی ماسی رۆژێک پێش راوکردن، بڕێکی زۆر ریخۆڵەی مریشک بە گونیە، دەخەنە ناو دەریاچەکەوە بۆ ئەوەی ماسی لێکۆبێتەوە و دواتر راویان بکەن، قایمقامی قەزای دەربەندیخان وای وت.

سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “ئەو ریخۆڵەی مریشکە ئەبێتە ھۆی پیسبوونی ئاوی بەنداوەکە و بۆنی ناخۆش بڵاو دەبێتەوە، لە ئەمڕۆوە راوکردنی ماسی بە ڕیخۆڵەی مریشک قەدەغەکراوە لە بەنداوی دەربەندیخان”.

قایمقامی قەزای دەربەندیخان دەڵێت، لە بازگەکانی سەر رێگای بەنداوەکە، راوچییەکان دەپشکنرێت ئەگەر ریخۆڵەیان پێبێت لێیان وەردەگیرێت، ئەگەر راوچیەک ریخۆڵە بخاتە ناو بەنداوەکە یەکەمجار بەڵێنامەی پێ پڕدەکرێتەوە ئەگەر دووبارەی بکاتەوە سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

200 هەزار پەنجەماسی هەڵدرایە ناو ئاوەکەی دەربەن

200 هەزار پەنجەماسی هەڵدرایە ناو ئاوەکەی دەربەن