خێرخوازێک دروستی دەکات

بەحرکە دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی خێرا لە بەحرکەی هەولێر دروست دەکرێت و دەبێتە فریادڕەسی هاوڵاتیانی ناحیەکە.

نەخۆشخانەکە 50 تەختی دەبێت و بە دوو هۆم لەسەر زەوییەکی پێنج هەزار مەتری دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023، تۆڵە مەهدی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە بە 964ـی راگەیاند، نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دروستدەکرێت و لەلای ئەوان مامەڵەی کردووە و مۆڵەتی دروستکردنی نەخۆشخانەکەی وەرگرتووە.

 ناحیەی بەحرکە فراوان بووە و گرفتی تەندروستی هەیە

 ناحیەی بەحرکە فراوان بووە و گرفتی تەندروستی هەیە

نەخۆشخانەکە دوای تەواوبوونی، رادەستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، وەزارەت ستافی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە دابین دەکات.

ناحیەی بەحرکە لە رووی کارگێڕییەوە سەربە قەزای عەنکاوەیە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبێت، تەنیا 10 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.