نرخی نەوتی ماڵان بەردەوام بەرز دەبێتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە سلێمانی بەرمیلێک نەوتی ماڵان نرخەکەی گەیشتووەتە 165 هەزار دینار، نەوتفرۆشێک دەڵێت، گەر بێ موچەیی نەبێت دەچێتە 200 هەزار دینار.
بڕوا سابیر کاری نەوتفرۆشی دەکات بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، ئێستا نرخی هەر بەمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتووەتە 165 هەزار دینار، لە مانگی شەشەوە نزیکەی 40 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

ئەو نەوتفرۆشە دەڵێت، گەر بەهۆی بێ موچەیی نەبێت و خەڵک پارەی هەبێت، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دەگەیشتە 200 هەزار دینار، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی پار نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان گەیشتە 230 هەزار دینار.

جگە لە نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزی نرخی نەوت، وەستانی دابەشکردنی نەوتە کە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە وەستاوە، لە 12 مەڵبەندەی سلێمانی کە دەبێت نەوتی پێبدرێت، تەنیا تا نیوەی مەڵبەندی حەوت نەوتی وەرگرتووە.

دلێر زەینەدین بەرپرسی هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، لە مانگی چوارەوە دابەشکردنی نەوت وەستاوە، چاوەڕوانی حکومەتی عێراقی دەکرێت نەوت بنێرێت، بۆ ئەوەی دابەشکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

بەگوێرەی زانیاری 964 سێ جۆر نەوت لە بازاڕی نەوتفرۆشی شاری سلێمانی هەنم ئەوانیش نەوتی بەغداد و کەرکوک و بازیانە، هەر سێ جۆرەکەی نرخی 165 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی سووتەمەنی هەولێر گەیشتووەتە 180...

بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی سووتەمەنی هەولێر گەیشتووەتە 180 هەزار دینار