رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ: خۆم به سعودی ده‌زانم
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له یاریی نه‌سڕ و ئه‌هلی دوو گۆڵی تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی به 4-3 گۆڵ برده‌وه، رایگه‌یاند، له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێیه‌كانی پێی ده‌ڵێن بوه‌سته.
رۆناڵدۆ له ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت به یادی رۆژی سعودیه ده‌ركه‌وتووه و دشداشه و عه‌گالی له‌به‌ره و شیرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له باره‌ی رۆژی سعودیه‌وه ده‌ڵێت، خۆم به یه‌كێك له خه‌ڵكی سعودیه ده‌زانم، خه‌ڵكێكی باشن و ئه‌و وڵاته‌م خۆش ده‌وێت.
كریستیانۆ پێی وایه به بوونی ئه‌و هه‌موو یاریزانه ئاستبه‌رزه له خولی سعودیه، ئێستا خوله‌كه زۆر به‌هێزه و له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه.