له سلێمانى رێكخراوێك رێنمایی ئاژه‌ڵدۆستى بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى رێكخراوێك رێنمایی ئاژه‌ڵدۆستى له قوتابخانه‌كانى ئه‌و سنووره بڵاوده‌كاته‌وه و به‌رپرسێكی ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌ڵێت، شێوازى گه‌یاندنى رێنماییه‌كانیان جیاوازه بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان به ئاسانى وه‌ریبگرن.
رێكخراوه ئاژه‌ڵدۆسته‌كه، ناوى PAK Organization ـه، رێکخراوێکی سەربەخۆی خۆبەخشە، ئامانجی پاراستن و خزمەتکردنی ئاژەڵانی بێلانەیه له کوردستاندا.
لالۆ كه‌مال، به‌رپرسی به‌شی رزگاركردنى ئاژه‌ڵه‌كان له‌و رێكخراوه، به 964ـى وت، هه‌ستاین به بڵاوکردنەوەی بیری ئاژەڵدۆستی و ناتوندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵانی بێلانە، به‌تایبه‌تیش له قوتابخانه‌كاندا.
وتیشی “له‌م قۆناغه‌دا هه‌رچوار قوتابخانه‌كه‌ى كازیوه‌مان ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌و چالاكییه كه بریتی بوون له كازیوه‌كانى سه‌راى سلێمانى و چوارتا و بازیان و كه‌مپی عه‌ربه‌ت”.
له ئامێدی هێشتا ئاژه‌ڵ له شه‌قام و کۆڵانه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن
ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كانى قه‌ره‌داغ ئاژه‌ڵى كێویشی سووتاندووه
خاوه‌ن ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكانى سۆران غەرامه كران
زنجیره قوتابخانه‌كانى كازیوه، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه وه‌ك ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده و فێركردنى تایبه‌ت له‌لایه‌ن رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستانه‌وه دروستكراون.
لالۆ كه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى سمینار و وانه و چاپه‌مه‌نى جیاوازه‌وه رێنماییه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كرد كه له‌چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تدا سه‌ندوقى هاوكاریكردنیان داناوه، بۆ گه‌یاندنى هاوكارى ئاژه‌ڵدۆستان به رێكخراوه‌كه‌یان و ناویان له‌و ناوه‌ندانه ناوه سندوقى هاوكارى بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى ئاژه‌ڵه‌كان به‌كار بهێنن.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه رێكخراوى PAK Organization ئه‌و سندوقانه‌یان لێ داوانه بریتین له نەخۆشخانەی ڤێتێنەری سلێمانی تایبەت – نزیک بەنزینخانەی بینایی، نەخۆشخانەی ڤێتێنەری ئۆکس– خوار بۆڵینگ پشت بەنزینخانەی ماد، نەخۆشخانەی ڤێتێنەری شار- سەروو باخی گشتی، نەخۆشخانەی ڤێتێنەری ئەلفا- بەریدەکە و نەخۆشخانەی ڤێتێنەری د.سەرکار- بەریدەکە.