ناونوسین بەردەوام دەبێت

لە خورماتوو زیاتر لە 70 کەس دەیانەوێت فێری خوێندەواری ببن

964+
سیروان خورشید – خورماتوو

لە خورماتوو، ناوەندێکی حکومی ناوی 70 کەسی نووسیوە و فێری خوێندەوارییان دەکات، ئێستاش نەچووە بچێ، رۆژانی هەینی و شەممە لە ناونووسینی کەسانی زیاتر بەردەوامن.

ناوەندەکە، سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقە، ناونووسین بۆ ھەردوو رەگەزە و بێبەرامبەرە، بۆ ناونووسین لیژنەیەک لە رۆژانی هەینی و شەممە، لە قوتابخانەی هەڵکەوتی کوڕان دادەنیشن.

ئەمڕۆ شەممە 23.9.2023، كاروان مەجيد سەرپەرشتیاری ناوەندی نەورۆز بە 964ی وت، “ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک بێت، وازیان لە خوێندن هێناوە، یان خوێندەواریان نییە، دەتوانن لە ناوەندەکە درێژە بە خوێندن بدەن بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی سەرەتایی”.

لە دوزخورماتوو 67 کارمەند راژەکانیان گواسترایەوە بۆ سە...

لە دوزخورماتوو 67 کارمەند راژەکانیان گواسترایەوە بۆ سەڵاحەدین

ئەوان ئامانجیان لە کردنەوەی ئەو ناوەندە بۆ پەرەپێدانە بە خوێندن و نەهێشتنی نەخوێندەواری لە قەزاکە، کاروان مەجید وتی، “ئەوانەی کە دەچنە ئەوێ بۆ ناونووسین، پێویستە كارتى نيشتمانی و دوو وێنەیان پێ بێت، تا ناویان تۆمار بکرێت”.

تا ئێستا زیاتر لە 70 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، هیچ وادەیەکیش بۆ کۆتا رۆژی ناونووسین دیاریی نەکراوە، بە وتەی ئەو بەرپرسەی ناوەندی نەورۆز بێت، ئەو کەسانەی دەست بە خوێندن دەکەن، بە زمانی عەرەبی فێری خوێندن و نووسین دەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا