دیمه‌نێك لە بۆردومانى سوپاى توركیا له ناوچه‌یه‌كی سنوورى سیده‌كان _ وێنه: 964
سنووری برادۆست بۆردمان كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی زانیارییه‌كانی 964 له سۆران، شه‌وی رابردوو دوو فڕۆکەی جەنگی بۆردمانی سنووری ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد، هه‌روه‌ها فڕۆكه به نزمی به‌سه‌ر گونده‌كانی بناری چیای قه‌ندیلیشدا فڕیون.
فڕۆکەكه‌كان، كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به هێزی توركیا بن، هەریەکە لە كوێستانه‌كانی “گەرووی سینگان و سنین”یان بە چڕی بۆردمان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و تونێلانه‌یان به ئامانج گرتووه، كه گومان ده‌كرێت هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی تێدابن، تا ئێستاش زیانه‌كان دیار نین.
هاوكات په‌یامنێری 964 ئاماژه به‌وه ده‌كات، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان “درۆن” به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كرد.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی سیده‌كان، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به 964ی وت، “شه‌وی رابردوو له كاتژمێر 11:30 تا 1:30 دڕۆن به ئاسمانی سیده‌كان و ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كرد”.
دەنگۆ: چوار بنکەی سەربازی تورکیا لە برادۆست بۆردومان کران
له لایه‌كی دیكه هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی گوندی گرتك له سنووری بناری قه‌ندیل، به 964ی وت، “شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆر به نزمی به‌سه‌ر گونده‌كانی بناری قه‌ندیلدا سووراونه‌ته‌وه و به روونی ده‌نگ و ره‌نگیان بیستراوه و بینراوه.
چه‌ند رۆژێكه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران نائارامه و هێرشی فڕۆكه و تۆپباران بوونی هه‌یه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ره‌وه‌ند و جوتیار و مێشه‌وانه‌كان سنوورى كوێستانه‌كانى ده‌ڤه‌رى برادۆستیان جێهێشت، كه زیاتر له هه‌زار خێزان ده‌بن.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ش له ناوچه‌ی سه‌قه‌ر له ده‌ڤه‌ری برادۆست، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێك زه‌مین.