پەیمانگە پیشەییەکەی هەولێر ئەم هەفتەیەش ناو دەنوسێت
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمساڵ پەیمانگەیەکی پیشەیی لەشاری هەولێر دەکرێتەوە، کە خوێندن تیایدا پێنج ساڵ دەبێت و بەزمانی ئینگلیزی دەبێت، تا رۆژی هەینی داهاتوو، ناوی سەرجەم ئەو فێرخوازانە وەک کۆتا وادە وەردەگرێن کە دەیانەوێت لە پەیمانگەکەدا بخوێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە بێت، ئەوە باسکراوە، پێوەری وەرگیران لەسەر بنەمای نمرەی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆ دەبێت، هەروەها ساڵی یەکەم خوێندن تەنیا زمانی ئینگلیزی دەخوێندرێت و قوتابی لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
ئەو بەشانەی لەو پەیمانگەیە بڕیارە بخوێندرێن، هەریەکە لەبەشی کۆمپیوتەر ئای تی، گرافیک دیزاین، ژمێریاری بازاڕ و بازاڕکردنی ئۆنڵاین و گروپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری.
وەزارەتی پەروەردە: 22 هەزار منداڵی دەرەوەی قوتابخانە دەگەڕێنینەوە
لەو پەیمانگەیە تەنیا 80 قوتابی وەردەگیرێن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، منداڵی مامۆستاکەی ئەو پەیمانگەیە بەدەر لە مەرجەکان وەردەگیرێن و هەر پۆلێک 16 قوتابی تێدا دەبێت.
دەرچووی پۆلی 9 لەرێگەی ئەو یوزەرنەیم و پاسۆردی وەریگرتووە لەرێگەی پلاتفۆرمی ئی -وانە دەتوانن ئەو بەشە هەڵبژێرێن کە خواستیان هەیە وەربگیرێن.
لەهەر پۆلێکی پەیمانگەکە 16 قوتابی دەخوێنن، پرۆگرامی خوێندنەکە Pearson Wider World دەبێت.