هەفتەی داهاتوو موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ 21ی ئەیلوولی 2023، ئەو هاوکاریەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانیکردبوو خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

وا بڕیارە رۆژی یەکشەممە موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت، ئەو موچەیە بۆ مانگی ئاب دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشی ژمێریاری سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە، بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلول موچەی لیوا هاوبەشەکان بدەن.

پارەی موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریكاوە دابیندەكرێت بڕى 35 ملیار دیناره‌ و مانگانه‌ بۆ ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ دابین ده‌كرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان 44 هەزار پێشمەرگەیە.

پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌رێم

پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌رێم