44  هه‌زار پێشمه‌رگه‌ موچه‌ى مانگى 8 وه‌رده‌گرن

پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌رێم

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پارەی موچه‌ى مانگى 8ـی لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ گەیشتوەته‌ هه‌رێمی كوردستان و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی ده‌کرێت، له‌كاتێكدا تا ئێستا موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌نیا مانگى 6 دابه‌شكراوه‌.

پارەی موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریكاوە دابیندەكرێت بڕى 35 ملیار دیناره‌ و مانگانه‌ بۆ ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ دابین ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى ئه‌مریكا بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتیشی “موچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە كه‌ ژماره‌یان 44 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌”.

به‌پێی به‌‌دواداچونه‌كانی 964 بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا ته‌نیا موچه‌ى مانگى 6ـى 2023 دابه‌شكراوه‌و مانگه‌كانی ته‌مموز 7ـى 2023 و مانگى ئاب 8ـی 2023  ماوه‌ دابه‌شبكرێن.

هێشتا دیار نییه‌ كه‌ى  پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌گات، تاوه‌كو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى ته‌واوى هه‌رێم بكرێت.

به‌قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌ى ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دابشكردنى مووچەی مانگی 8ـی 2023ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

مانگی رابردووش لە رۆژى 8.8.2023 موچەی مانگی 7ی لیوا هاوبەشەکان دابەش كرا.