نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نەوت لەچاو دوێنێدا نزیکەی دوو دۆلار دابەزی
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لەچاو دوێنێدا دابەزینێکی زۆری بەخۆوە بینیوە.
ئه‌م به‌یانییه “به كاتی كوردستان” نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی و بە 90.38 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەر بەرمیلێک بۆ هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەهەمەن شێوە نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە و بە 93.35 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە بەرێژەیەکی زۆر نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەشتە نزیکی 96 دۆلار.
بەرزبوونەوەکەش پەیوەندی بەوەوە هەیە وڵاتانی سعودیە و روسیا لەم مانگەدا بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نه‌وتیان له به‌رهه‌مهێنان كه‌مكرده‌وه، كه ئه‌م بڕیاره تا كۆتایی ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی 10 مانگی رابردوودا، نرخی نه‌وت هێنده‌ی ئێستا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵشكانی زیاتریشدا بێت.