دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی عێراق لە ئامێز دەگرێت

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانیی یانەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە رۆژی هەینی 22. 9. 2023 و بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی مەلەوانیی عێراق و بە هاوکاری لقی سلێمانی، لە دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی بۆ یانەکانی عێراق لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوانی کوڕان بەڕێوە بچێت.

محەمەد مستەفا ئەندامی فیدراسیۆنی مەلەوانیی عێراق بە 964ـی وت، پاڵەوانیەتییەکە لە دەریاچەی دوکان ئەنجام دەدر‌ێت.

وتیشی، لەسەر هەبوونی بناغەیەکی بەهێزی مەلەوانی پێشبینی دەکەن پاڵەوانیەتییەکی بەهێز بێت و لە ئاستی بەرز رکابەری دەکرێت.

964 دەزانێت ماوەی پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتووان 10 کیلۆمەترە و بۆ لاوان حەوت کیلۆمەتر، هەروەها بۆ تازەپێگەیشتووانیش پێنج کیلۆمەترە، کە ئێستا 10 یانە ئامادەی خۆیان پیشانداوە بەشداریی بکەن، لەوانەش پێنج یانەیان لە هەرێمی کوردستانن و پێنج یانەش لە ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

فێرگەی مەلەوانی سلێمانی دەیەوێت پاڵەوان پێبگەیەنێت

فێرگەی مەلەوانی سلێمانی دەیەوێت پاڵەوان پێبگەیەنێت

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا