بزانە لە كوێ وەرگیراویت
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیاند.
به پێی راگهیاندراوی وهزارهت، قوتابیان دەتوانن لەم لینكەوە ناوەكانیان بدۆزنهوه.
(mhe-privatestudy.com).
بە بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ، ساڵانە بە رێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964+ی راگەیاند، هەر قوتابییەك لە ماوەی سێ رۆژدا پەیوەندی بە وەزارەتەوە نەكات و ناوەكەی وەرنەگرێتەوە و شوێنەكەی دیاریی نەكات، كەسێكی دیكە دەخرێتە شوێنەكەی.
ئێستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی كار لەسەر ئەوەدەكات سیستمی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دیاریی بكات و بە شێوازێكی نوێ رێك بخرێتەوە.