کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا دواخرا
964+
فەهمی نەبی
بڕیار بوو بەیانی دووشەممە هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆببنەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە دواخراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، بڕیار بوو کۆبوونەوەکە سبەی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ هەفتەیەکی دیکە.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆماوەی سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی 9 و 10 و 11 بنێرێت، ئەو بڕە پارەیە قەرزە و لەلایەن سێ بانکی رەشید و رافیدەین و TBI دابیندەکرێت.