بەرێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش: لەشوێنی خۆمم و لانەدراوم

زەید کۆچەر – دهۆک

دوای ئەوەی لەچەند ماڵپەڕ و ئەکاونتێک هەواڵی لادانی بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش بڵاوکرایەوە، 964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پەروەردە کرد، ئەو هەواڵێکی لەمجۆرەی رەتکردەوە.

مەهدی خەلیل، بەرێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش بە 964ی وت، ئەمرۆ چەندین پۆست لەچەندین ئەکاونتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی لادانی من کراوە، بەڵام ئەو هەواڵانە هیچی راست نین، ئەمڕۆ تا کاتژمێر 2:00 دەوامم کردووە”.

بەرێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش دەڵێت، ئەو شوێنە موڵکی کەس نییە، ئاساییە گۆڕانکاری بکرێت.

لەبارەی ئەو ئەکاونتانەی هەواڵە ناڕاستەکەیان دانابوو، بەرێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش دەڵێت، “ئەمە پروپاگەندەی چەند لایەنێکی سیاسین و بێ هیچ سەرچاوەیەک ئەم قسانەیان کردووە، بەئەگەری زۆرەوە بەیانی سکاڵایی یاساییان لەسەر تۆماردەکەم”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی