پیسبوونی ئاوی قەشقۆڵی - وێنە: 964
لەڕێگەی 16 پڕۆژەوە ئاوی بەکارهاتووی هەرێم چارەسەر دەکرێت
964+
فەهمی نەبی
فەرمانگەی ئاوی هەرێم دەڵێت، لەڕێگەی 16 پڕۆژە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، چارەسەر بۆ ئەو ئاوە پیسە دەدۆزرێتەوە و دووبارە بەکاردێتەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاودێری.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو پڕۆژانە دەکەونە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە.
بەوتەی ئاری ئەحمەد، ئەو پڕۆژانە جگە لە پاراستنی ژینگە دەبنە هۆکاری داخستنی ئەو بیرانەی کە بۆ ئاودانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و سەوزە بەکاردێن.
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم دەڵێت، یەکێک لە پڕۆژەکان لەڕێگەی رێکخراوی جایکای یابانیە کە لەسەر قەرزی سندوقی یابانی ئەنجامدەدرێت و لە پرۆسەی بەخشینی تەندەرن.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئاوەڕۆی بەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەڕژیتە زێ و رووبارەکان و دەچێت بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق، ئەو 11 پڕۆژەیە بۆ ئەو شارانەیە کە ئاوەڕۆییان دەچێتە ناو رووبارەکان، ئەمەش بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم.