سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵە لە ئاوی بەنداوی موسڵ خنکا و تەرمەکەی دەرهێنرا، ئەمڕۆ سێیەم رووداوی خنکانە لە هەرێمی کوردستان.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بووە، بەدیاریکراوی لە ئاوی گوندی کەمونا بووە کە رێڕەوی ئاوی بەنداوی موسڵ بەو گوندە تێپەڕ دەبێت.
بێوار عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، منداڵەکە خەڵکی قەزای مسیرکایە و هەر زوو توانرا تەرمەکەی دەربهێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی ئەوە سێیەم رووداوی خنکانە روودەدات، دوو رووداویان لە قەزای کۆیە و سێیەم لە پارێزگای دهۆک بووە.