زرێپۆشەکانی گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک کشانەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتوون، زرێپۆشەکانی سوپای عێراق کە نزیکەی دوو هەفتە بوو لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک جێگیرکرابوون، پاشەکشێیان پێکراوە.
ئەو زرێپۆش و ئۆتۆمبێلە سەربازییانە بە دیاریکراوی لە فولکەی ئیخوان و رەحیماوا جێگیرکرابوون.
هێشتا کەرکوک تەنراوە بە سەربازی عێراقی
بە سۆراغی 964، یەکێک لە داواکارییەکانی ئەو لیژنە پەرلەمانییەی سەردانی کەرکوکی کردبوو کشانەوەی زرێپۆشەکان بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت، “هەمەڕە زرێپۆشەکانی هێزی تایبەتی سوپا سالاری عێراق لە گەڕەکەکانی رەحیماوا و فولکەی ئیخوان و بەردەم بەنزینخانەی تەپە و بازاڕی حەسیرەکە و دەروازە بەتەوای کشاونەتەوە”.
لیژنە پەرلەمانیەکە راپۆرتێکیان ئامادەکردووە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.
کامێرای 964 تەنیا لە بەردەم قەڵای کەرکوک چەند هەمەڕێکی سەربازی فیرقەی 11ـی سوپای عیراقی لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتنی شارەکە بینی.