ئایا هێزە عێراقییەکان لەناو کەرکوک کشاونەتەوە؟
964+
ژووری هەواڵ
ئەو دەنگۆیانەی باس لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکان دەکەن لەناو شاری کەرکوک دوورە لە راستییەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە و لە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت، هێزەکانی سوپای عێراق لەناو شار و لەگەڕەکە کوردییەکان هێشتا ماون.
ئەوەی تا ئێستا گۆڕانکارییە تەنیا پۆلیسی فیدرالی لەگەڕەکە کوردییەکان کشاونەتەوە.
کامێرای 964 گەڕانی بۆ هەریەکە لە فلکەی ئیخوان، رەحیماوا، بەردەم بەنزینخانەی تەپە و بەردەم قەڵای کەرکوک کرد، دەرکەوت هێشتا هەمەر و زرێپۆشەکانی سوپای عێراق لە شوێنی خۆیانن.