محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
هەرێمی کوردستان پارەکەی دیاریی کرد
سوودانی: ده‌بێت بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌ك حكومه‌تی فیدڕاڵی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بڕیاریان نه‌داوه، به‌ڵكو بودجه و شایسته داراییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێی ماده‌ی 12ـی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی له خه‌رجییه گشتییه‌كاندا جێی بۆ كراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێم بنێردرێن و حكومه‌تی فیدڕالی پابه‌ندی دابینكردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیا، كه ئه‌مشه‌و به تۆماركراوی په‌خش كرا، وتی، وه‌ك حكومه‌تی فیدڕاڵی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بڕیاریان نه‌داوه، به‌ڵكو بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پێی ماده‌ی 12ـی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی له خه‌رجییه گشتییه‌كان جێی كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت بودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێم بنێردرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا باس له ته‌مویلكردنی بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، له جێبه‌جێكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
سودانی: ئەوانەی له كه‌ركوك هێرشەكانیان ئەنجامداوە سزا ده‌درێن
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته پێش، په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتیی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاند، “قەیران و نەهامەتییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کەمدەکەینەوە و دەتوانین قەرز بە هەرێمی کوردستان بدەین”.
“ئیمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانین قه‌رز به هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئه‌مه‌شمان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه”، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وای وت.
هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی سودانی، په‌یجی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە 16 تریلیۆن و 497 ملیار و 871 ملیۆن و 89 هەزار دینارە، پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
دوو مانگە موچە نەدراوە
ئه‌م لێدوانانه‌ی سودانی و روونکردنەوەکی حکومەتی کوردستان له كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابردوودا شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك سه‌ردانی به‌غدایان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه پشكی زۆری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه.
تا ئێستاش موچه‌ی دوو مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌دراوه و كێشه و گرفتی زۆر هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمدا بایكۆتی ده‌وام راگه‌یاندراوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له لای خۆیه‌وه، رایگه‌یاندووه، به داهاتی ناوخۆیی ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات و پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.