خافێر تێباس سەرۆکی لالیگا. فۆتۆ:ئاژانسەکان
سه‌رۆكی لالیگا گاڵته به خولی سعودیه ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خافێر تێباس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، هێرشی توندی كرده خولی سعودیه به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی یانه‌كانی سعودیه له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ كڕینی یاریزانان خه‌رجیان كردووه.
خافێر تێباس ده‌ڵێت، ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌ریم بنزێما یاریی تێدا ده‌كات، كه‌س نازانێت ناوی چییه، ره‌نگه به‌س سعودیه‌كان بزانن، به‌م شێوه‌یه تۆپی پێی ئه‌و وڵاته پێش ناكه‌وێت.
خولی سعودیه ئه‌م هاوینه له دوای خولی ئینگلیزی، زۆرترین پاره‌ی خه‌رج كردووه، كه 957 ملیۆن دۆلاره، تێباسیش ده‌ڵێت، خولی ئیسپانیا 200 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی له سۆشیال میدیادا هه‌یه، به‌ڵام خولی سعودیه 5 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین پانتایی هه‌یه بۆ پیشه‌سازی تۆپی پێ، ئه‌مه له خۆڕا نه‌هاتووه و كاری زۆری بۆ كراوه.