هاندەرانی ئەرژەنتین و فەڕنسا لە هەولێرو دهۆک دەبێتە شەڕیان

بریندار هەیە

964+

توانا نەقی – هەولێر

لەدوای یاری کۆتایی مۆندیال لە نێوان ئەرژەنتین و فەڕەنسا، گرژی کەوتە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە، لە شاقامی ئیسکانی هەولێر و لە ناحیەی بەحرکە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، شەڕ لە نێوان هاندەرانی فەڕانسا و ئەرژەنتین لە بەحرکە دروستبووە و بە دار و کەرەسەتەی ناو کافتریاکە لە یەکتری دەدەن.

بە هەمان شێوە لە شەقامی ئیسکانیش، لە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەکە بووە بە شەڕە بەرد، بە وتەی شایەتحاڵێک لەو شەڕەدا دوو کەس بریندار بوونە.

لە هەمانکاتدا، بەهۆی خۆشی دەربڕینەوە لە پارێزگای دهۆکیش، دوو هاندەری ئەرجەنتین لە ئۆتۆمبێل دەکەونە خوارەوە و کەسێکیش لە خۆشی بردنەوەی ئەرژەنتین دەبورێتەوە.