500 دار لە ئیبراهیم خەلیل وشک بوون

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

کەمتر لە  پێنج مانگە زیاتر لە 500 دار لەو دارانەی لە شەقامی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ بە مەبەستی سەوزکردنی شەقامەکە چێندرابوو، وشک بوون.

لە چوارچێوەی پرۆژەی سەوزکردنی شەقامەکانی زاخۆ، لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە سێ هەزار درەخت لە رووبەری 5 کیلۆمەتردا لە شەقامەکەدا چێندراون.

فەلاح حەسەن، ئەندازیار لە هۆبەی باخچە و چاندنی دار لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ پێی راگەیاندین، ئاگاداری بابەتەکەن، پرۆژەی سەوزکردنی شەقامەکە دراوەتە بەڵیندەر و لەگەڵ هاتنی پاییز دا دارە وشکەکان هەڵدەکەنن و داری نوێ لە شوێنیان دەچێننەوە.

964 هۆکارەکەی لە شارەزاییەکی کشتوکاڵی پرسی، ئەو گەڕاندیەوە بۆ چاندنی دارەکانی لە کاتی نەگونجاودا ، بۆیە بەشێکیان بەرگەی گەرمای تاقەتپڕوکێنی هاوینیان نەگرتووە و وشک بوون.

شوێنەوارێکی تەمەن 1200 ساڵە لە زاخۆ نۆژەندەکرێتەوە

شوێنەوارێکی تەمەن 1200 ساڵە لە زاخۆ نۆژەندەکرێتەوە

داڕشتنەوە: بەهرە محەمەدئەمین