لە رانیە و چوارقوڕنە چوار کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی راپەرین و پۆلیسی دارستان و ژینگە چوار کەسیان لەسەر لێدانی بیری نایاسایی دەستگیر کردووە.

ئەو چوار کەسە ویستوویانە دوو بیر لە باخدا لێبدەن و ئەوانیش زانیاریان پێگەیشتووە و دەستگیریان کردوون.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، دوێنێ ئێوارە دوو کەس لە کاتی بیرلێداندا لەناو باخێکی شاری رانییە دەستیگیر کراون و بە مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی رووبەرووی دادگا کراونەتەوە.

هەر هەمان ئێوارە لە شارۆچکەی چوارقوڕنە دوو کەسی دیکە دەستگیر کراون.

شۆڕش کاکە فەتحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـی وت، “دوێنێ هەینی لە چوارقوڕنە لە باخێکدا بیر لێدراوە و دوو کەس دەستگیر کراون”.

وتیشی، “دەست بەسەر ئامێری بیرهەڵکەندنەکاندا گیراوە و دادوەر بڕیار لە بارەیانەوە دەدات چیان لێبکرێت.

لەمساڵدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 58 کەسیان لەسەر بیرلێدانی نایاسایی دەستگیر کردووە.

لە مێرگەپان کەسێک دەستگیرکرا

لە مێرگەپان کەسێک دەستگیرکرا