پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاته‌ كه‌ركوك

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كان له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌كات، به‌شێكی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن  پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجام بدات.

سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى دواى ئه‌و گرژى و ئاڵۆزییانه‌ دێت، كه‌ له‌ رۆژى 2.9.2023 و رۆژانى دوایی، له‌ نێوان بەشێک لە کوردەکانی کەرکوک لە گەڕەکی رەحیماوا و خۆپیشاندەرانى عەرەب و تورکمان روویدا و بەهۆی گرژییەکانیشەوە چوار هاوڵاتى كورد گیانیان لەدەست دا و 15ـی دیکەش بریندار بوون.

توركى عه‌ته‌بى، سەرکردە له‌ چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک دەکات و سێ خاڵی گرنگ تاوتوێ دەکات.

عه‌ته‌بى ئه‌و قسانه‌ى بۆ میدیا عێراقییه‌كان كردووه‌ و 964یش بینیویه‌تى، کە ده‌ڵێت، سەردانەکەی سودانی بۆ کەرکوک ناوەڕۆکی سێ خاڵی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، ئەوانیش جەختکردنەوەیە لە سەروەری یاسا، سەپاندنی شکۆی دەوڵەت و پاراستنی خوێنی هاوڵاتیانی هەموو نەتەوەکان بەبێ جیاوازی.
ده‌شڵێت “سودانى جەخت لەوەش دەکاتەوە كه‌ هەر هەنگاوێک ببێتە تێکدانی ئاسایشی ئەو پارێزگایە هێڵی سوورە و رێگری لێدەکرێت لە پێناو سەپاندنی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچەکە” .

سوودانی فەرمانی بە تەماشاکردنەوەی ڤیدیۆی خۆپیشاندانە...

سوودانی فەرمانی بە تەماشاکردنەوەی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک کردووە

سودانی: ئەوانەی له‌ كه‌ركوك هێرشەكانیان ئەنجامداوە س...

سودانی: ئەوانەی له‌ كه‌ركوك هێرشەكانیان ئەنجامداوە سزا ده‌درێن