قەرەهەنجیر دوو فەرمانگەی دادنووسی لێیە
964+
کاروان ساڵح – کەرکوک
حکومەتی عێراق، فەرمانگەیەکی دادنووسی لە قەرەهەنجیر دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە ناحیەکە خۆی فەرمانگەی دادنووسی هەیەو سەربە هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 18ی كانونی یەكەم، وەزارەتی دادی عێراقی بە فەرمی فەرمانگەی دادنوسی قەرەهەنجیری كردەوە، لە ئێستادا بوو بە خاوەن دوو فەرمانگەی دادنوسی، یەكێكیان سەر بە هەرێمی كوردستان و ئەوەی دیكەش سەر بە حكومەتی ناوەندە.
پەیامنێری +964 دەڵێ؛ کردنەوەی فەرمانگەی دادنووسییەکەی عێراق، لەسەر بڕیاری خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بووە، کاری ئەو دامەزراوەیەش رێكخستنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پەسەند كردنی مامەڵەكانیان و هەروەها ئەنجام دانی كومپیالە و گرێبەست و بریكارنامەیە، هەروەها پەسەند كردنی هەندێك نوسراو كە لە ولاِتانی دیكەوە كراوە بۆ ناوخۆی عێراق، بۆی هەیە لە لای ئێمە پەسەندی بكات.
ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای كەركوك، تەنیا یەك فەرمانگەی دادنووسی هەبوو کە سەر بە هەرێمی كوردستانە، بە کردنەوەی ئەو فەرمانگەیەش بووە یەکەم ناحیە لەسەر ئاستی عێراق کە دوو فەرمانگەی دادنووسی هەبێت.
سوفیان رەشید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنووسی کوردستانی لە قەرەهەنجیر بە 964+ ی وت؛ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادنووسانی عێراق و بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر، لەسەر بڕیاری خالید شوانی وەزیری دادی عێراق فەرمانگەی دادنووسی قەرەهەنجیر بە فەرمی كرایەوە.
وتیشی؛ “ئیشوكاری فەرمانگەی دادنووسی قەرەهەنجیر، رێكخستنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پەسەند كردنی مامەڵەكانیان و هەروەها ئەنجام دانی كومپیالە و گرێبەست و بریكارنامەیە، هەروەها پەسەند كردنی هەندێك نوسراو كە لە ولاِتانی دیكەوە كراوە بۆ ناوخۆی عێراق، بۆی هەیە لە لای ئێمە پەسەندی بكات.
پێشووتر فەرمانگەی دادنووسی سەر بە وەزارەتی دادی عێراق، لە چەند قەزاو ناحیەیەك هەبوو جگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر، لە ئێستادا شاری كەركوك بە قەزاو ناحیەكانیەوە خاوەن نۆ فەرمانگەی دادنووسی سەر بە وەزارەتی دادی عێراقە.