ژنێک بووەتە فریادڕەسی 10 بێچووە سەگی بێلانە

964+
محەمەد عەلی

لە قەڵادزێ 10 بێچووی سەگ فڕێدراون و ژنێک هاوکاریانە و رۆژانە خواردن و خواردنەوەیان پێدەدات.

کاڵێ رەسوڵ دانیشتوی قەڵادزێیە و ماوەی 10 ساڵە خۆبەخشانە خواردن دەدات بە سەگ و پشیلەی بێلانە و هاوکارییان دەکات و کاتێک بریندار و نەخۆش دەبن چارەسەریان دەکات.

ئەو ژنە بە 964ـی وت، جگە لەوەی ماڵەکەی وەک خواردنگەیەک بۆ سەگ و پشیلە بێلانەکان کراوەیە، هاوکات خواردن بۆ ئەو سەگانەش دەبات کە بێلانە و بێ خاوەنن و لەناو پارک و شوێنە گشتیەکان دەسووڕێنەوە.

کاڵێ ئێستا بووەتە فریادڕەسی 10 بێچووە سەگ کە لە دایکیان دوورخراونەتەوە و لە غاباتی قەڵادزێ فڕێدراون، رۆژانە هەر خۆی دەچێت خواردنیان پێدەدات و چاودێریان دەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی