دیمهنێكى سه‌نته‌رى قه‌زاى قه‌ره‌داغ... وێنه: سۆشیال میدیا
قه‌ره‌داغ ده‌ست به پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانى ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ ده‌ست به جێبه‌جێكردنى هه‌ندێك پڕۆژه ده‌كرێن، كه پێشتر به نیوه‌چڵى به‌جێهێڵدراون و یاخود بڕیارى ده‌ستپێكردنیان وه‌ستابوو.
رەئوف کەمال، قایمقامی قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان بۆ ساڵانى 2014 تاوه‌كو 2016 ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه به‌هۆى دۆخى درارییه‌وه وه‌ستابوون، به‌شێكیشیان بڕیارى ده‌ستپێكردنیان درابوون به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنى دووسایدی سلێمانى – قه‌ره‌داغ یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌یه كه 70% ـى كاره‌كانى ته‌واوكراوه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك 30%ـه‌كه‌ى دیكه‌شی ته‌واو بكرێت.
ته‌واوكردنى بیناى قوتابخانه‌یه‌كى 18 پۆلی كه 72%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه‌و له پلاندایه 28% ـه‌كه‌ى دیكه‌شی ته‌واو بكرێت.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنى به‌شێك له گونده‌كانیش، قایمقامى قه‌ره‌داغ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه ده‌رخسته‌ى بۆ كرابوو، له ئێستاشدا له‌نوێوه ده‌رخسته‌كانیان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى داراییشی بۆ وه‌رگیراوه.
هه‌ریه‌ك له گونده‌كانى چاڵگە، کوڵەجۆ، سەرکۆ و ولیان له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن كه قیڕتاوكردنى رێگاكانیان بۆ ده‌كرێت و هه‌روه‌ك قایمقام ده‌ڵێت “له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كاره‌كانیان ده‌كرێت”.
گوندەکانی قەرەداغ نیگەرانن و قایمقام لەرێگەی 964وە وەڵامیان دەداتەوە
ئاگر لە قۆپی قەرەداغ کەوتەوە