پێشانگای نێکست ستێپ کرایەوە

+964

دیلان محەمەد

پێشانگای نێکست ستێپ بۆ دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی سەرجەم کارەکانی کردنەوەی تەواو بوو کرایەوە.

پێشانگاکە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان دەرچوانی 12ـی ئامادەیی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان.

ئەڤین قادر، هاودامەزرێنەری نێکست ستێپ، بە 964ـی وت، تەواوی ئامادەکارییەکان تەواو بوون و چاوەڕێی میوانەکانیان دەکەن و کارەکانیان بەباشی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، زیاتر لە 30 دامەزراوەی پەروەردەیی و خوێندن بەشدارن لە پێشانگاکەدا.

964 سپۆسەری میدیای پێشانگای نێکست ستێپە لە سلێمانی بۆ دەرچوانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.