گەنجێک لە دوکان خنکا

964+
دیلان محەمەد جەزا

ئەمشەو پێنج گەنج کە دانیشتووی سلێمانین چوونەتە دەریاچەی دوکان بە مەبەستی مەلەکردن، یەکێکیان خنکاوە و ئێستا تیمەکان بەشوێن تەرمەکەیدا دەگەڕێن.

عەمید عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان ئەو زانیارییانەی بە 964 دا.

وتیشی، گەنجەکە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی حەسەن حسێنە.

ئەمساڵی 2023 تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 کەس لە هەرێمی کوردستان لەناو ئاودا خنکاون.

باوکی منداڵە خنکاوەکەی گۆپتەپە داوایەکی هەیە

باوکی منداڵە خنکاوەکەی گۆپتەپە داوایەکی هەیە