سێ دیمه‌نى جیاواز له جیبَگیركردنى كامێراكه له‌شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر... وێته راگه‌یاندنى هاتوچۆ
له‌به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌ترى هه‌ولێر “خاڵ بۆ خاڵ” ده‌خرێته‌كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه كامێراى خال بۆ خاڵ له‌به‌شێكی شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر ده‌كه‌وێته كار.
فازڵ حاجی وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر، سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەکاتەوە کەوا لەدوای تەواوبونی قۆناغی تاقیکردنەوە، لە ئەمڕۆوە 6.9.2023 سیستەمی کامیرەی خاڵ بۆ خاڵ، لە به‌شێكی سەر شەقامی 120مەتری خێرا ده‌خرێته كار.
ئەو بەشەی هاتوچۆى هه‌ولێر باسیده‌كات دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و شەقامی موسڵ .
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، لە ماوەی ئەو هەفتەیەی کە ئەزموونی بووە کامێراکان بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ کێشەیەک لە کامێراکان و تۆمارکردنی تیژڕەوەی و وێنەگرتن و حساباتدا نەبووە.
وتیشی، هێشتا بەشە زۆرەکەی 120 مەتری ماوە کامێرای بۆ دابنرێت، کە لە جادەی موسڵەوە دەستپێدەکات و فڕۆکەخانە و جادەی بەحرکە و جادەی مەسیف تێدەپەڕێنێت تا جادەی بنەسڵاوە.
ئاماژه به‌وه‌شكرا، بەکارخستنى ئه‌و كامێرایانه، بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆییه، بۆیە ده‌ڵێت “بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانیان و بۆ توش نەبون بە سزای دارایی تکایە بەو خێراییە بڕۆن کە دیاریکراوە”.