پاڵەوانیەتی بۆکسێنی نێودەوڵەتی. وێنە :964
پاڵەوانیەتی بۆکسێنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو
964+
هێژا خەسرەو
لە هەولێر پاڵەوانیەتی بۆکسینگی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو و یاریزانە کوردەکان لە هەڵبژاردەی کوردستان زۆرترین مەدالیایان بردەوە.
لە هەولێر و لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بۆکسینگی نێودەوڵەتی بە بەشداری هەڵبژاردەکانی، کوردستان، عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا و جۆرجیا بەڕێوەچوو.
سەرەتای پاڵەوانیەتییەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی ستەیج و گۆڕەپان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دواکەوت، دواتر یارییەکان بە رکابەری بەهێزی بۆکسێنەرەکان دەستیپێکرد، هەڵبژاردەی کوردستان بە بردنەوەی حەوت مەدالیا زۆرترین مەدالیای بەدەستهێنا.
لە دوای هەڵبژاردەی کوردستانیش هەڵبژاردەی ئێران پێنج مەدالیای بردەوە، هەڵبژاردەکانی تری پاڵەوانیەتییەکەش جگە لە پلەی دووەم هیچ مەدالیایەکی یارییەکانیان نەبردەوە.
کامەران عەلی، سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەکە بە 964ـی وت، بەردەوام دەبین لەسەر کردنەوەی پاڵەوانیەتی بۆکسێن و لە داهاتوودا هەڵبژاردەی زیاتر و یاریزانانی زیاتر بەشداریدەکەن، پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵیش پاڵەوانیەتیەکیتر بەڕێوەدەبەین، بەڵام هێشتا کات و ساتەکەمان دیارینەکردووە.
لە پاڵەوانیەتی ئەمجارەدا بە تۆماری ڤیدیۆیی هەڕەشەی بردنەوە لە سەرجەم یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی کوردستان لەلایەن هەڵبژاردەکانی تر کرابوو، بەڵام هەڵبژاردەی کوردستان بە ئەنجام وەڵامیاندانەوە و زۆرترین مەدالیایان بردەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی