دوای دوو رۆژ ئەسپە گیرخواردووەکە رزگارکرا
964+
ژێوار خدر- راپەڕین
ماوەی دوو رۆژە ئەسپێک لە گەڕەکێکی رانیە لەناو چاڵاوێکدا گیریخواردبوو تەواو بی هێزوو لاواز بووە، دوای ئەوەی پێی دەزانرێت بەرگری شارستانی دەچێت بە هانایەوە و لە چاڵاوەکا دەردەهێنرێت.
پەیامنێری 964 چووە شوێنەکە و دیمەنی ساتی دەرهێنانی ئەسپەکەی تۆمارکرد، شایەتحاڵەکان ئەوەیان پێوت، کە خاوەنەکەی جێی هێشتووە و ئەسپەکە زۆر ماندوو برسییە، ئەچاڵەش نازانرێت چییە و دەکەوێتە گەڕەکی رۆژ سیتی لە قەزای رانییە.
بەهۆی ئەوەی ئەسپەکە خاوەنی نییە دوای دەرهێنانی پاککرایەوە و خواردنی پێدراو هەرلەو شوێنە جێهڵدرا.