شەقامی سلێمانی – عەربەت نوێ دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
بە مەبەستی کارکردن لە شەقامی سلێمانی – عەربەت و نوێکردنەوەی بە دیزاینێکی نوێ و سەردەمیانە دەستکرا بە لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دیزاینێکی نوێ بۆ شەقامی سەرەکی سلێمانی – عەربەت دەکەن بۆ ئەو مەبەستە پێشتر ئاگادری چەندین شوێنیان کردبووەوە کە زیادرۆییان کردبوو ئەمڕۆ هاستان بەلابردنی سەرجەمیان.
زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، دیزاینە نوێیەکە لە فولکەی تانجەڕۆوە دەستپێدەکات بۆ بازگەی سلێمانی عەربەت، رێگاکە زۆر خراپە و هەرچەندە دوو سایدە بەڵام رووداوی هاتوچۆی زۆر لێ روودەدات و دیمەنێکی ناشرینیشی هەیە.
وتیشی، دیزاینەکە بەشێوازێکی سەردەمیانە دەبێت و شەقامەکە لە هەردوو سایدەکەوە شۆستەی بۆ دروستدەکەن و فراوانی دەکەن.
964 دەزانێت بە درێژایی ئەو رێگەیە تا بازگەکە دەیان کۆگاو کارگە و دوکانی جۆراوجۆری لێیە و هەندێکیان تا نزیک شەقامەکە کەلوپەلیان داناوە.
وتەبێژی شارەوانی دەڵێت: سەرجەم زیادڕۆکانیان لابردووە و بە زوترین کات دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی دیزاینە نوێیەکەی شەقامەکە، هەم بەمەبەستی جوانکردنی و هەمیش بە مەبەستی کەم کردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.